حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجومه‌نی ڕاژه دادەمەزرێنێت

هه‌ولێر -KDP.info- بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ڕاژه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دامەزرێت و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نەدا میلاكی فه‌رمانبه‌ران ڕێك ده‌خرێت و له هه‌ر شوێنێك پێویستیان به فه‌رمانبه‌ر بێت، بۆیان داده‌مه‌زرێنن.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی ڕاژه له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ و ئیجابییه بۆ ئه‌وه‌ی ملاكی فه‌رمانبه‌ران له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نەدا ڕێك بخرێت و ئه‌و كێشانه‌ی له میلاك هەن، چاره‌سه‌ر بكرێن."
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین گوتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی داوای له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كردووه ناوی فه‌رمانبه‌رانی خۆیان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له چ شوێنێك فه‌رمانبه‌ر زۆره و له چ شوێنێكیش فه‌رمانبه‌ر كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن و له هه‌ر شوێنێك پێویستیان به فه‌رمانبه‌ر هه‌بێت، بۆیان دامه‌زرێنن، بۆیه كاری به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی میلاكات ده‌كرێت و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت."
بڵند ئیبراهیم




