بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە محەمەد رەشید لهۆنی دەكات

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز محەمەد رەشید لهۆنی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو (فەریدە عەبدولغەفوور)ـمان پێگەیشت.
خاتوو (فەریدە عەبدولغەفوور)ـی هاوژینتان وەك زۆرێك لە ئافرەتانی كوردستان لە ژیانی پێشمەرگایەتیی بەڕێزتان لە پێناو نەتەوە و نیشتمانەكەیدا هاوشانتان بووە وەك ژنە پێشمەرگەیەك.
هاوبەشی خەممان بە بەڕێزتان و خانەوادە سەربەرزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانتان دەكەین.
لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انالله و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی




