مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەهرام شێخ محەمەدی هارونی دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (بەهرام شێخ محەمەدی هارونی)
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كۆمەڵایەتیی دەڤەرەكە (بەهرام شێخ محەمەدی هارونی) ناسراو بە (بەھرامی شێمەی ھارونی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و تەواوی بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




