بروسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ وەزیری پێشمەرگە

بۆ بەڕێز کاک شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
۲۳/۸/۲٠۱۹




