٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێم شێلگیرانە پێداگری لە گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵی گشتی دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- له‌باره‌ی چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌باره‌ی موڵك و ماڵی حكوومه‌ت بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم:

چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵك و ماڵی حکوومەتەوە بڵاودەکرێنەوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگیرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵك و ماڵی گشتی دەکاتەوە.

روونیشیدەکاتەوە کە جێگیرکردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەکرێن کە موڵکی حکوومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لەلا دەبێت، کە موڵکی وەزارەتەکانیانه.

لە بارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەکانیش، حکوومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت.

ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن.

 

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار