٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوا لە وەزارەتەكان كراوە راپۆرت لەبارەی چاكسازییەوە ئامادە بكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامە لە كاركردن بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی و داوای لە هەموو وەزارەتەكانیش كردووە راپۆرتی خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاساكەوە ئامادە بكەن. دەشڵێ، لیژنەیەك لە نێوان پەرلەمان و حكوومەت دروست دەكرێت بۆ ئەوەی رێككەوتن لەسەر پڕۆژەیاساكە بكرێت و دواتر بۆ پەرلەمان رەوانە بكرێت بۆ پەسەندكردن.

محەمەد ئیلخانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەنجومەنی وەزیران كۆپییەكی پڕۆژەیاسای چاكسازیی بۆ هەموو وەزارەتەكان رەوانە كردووە و ئەوانیش هەر یەكەیان لیژنەیەكی پێك هێناوە و راپۆرتی لەبارەوە ئامادە دەكەن و را و تێبینیی خۆیان دەخەنە ڕوو و دواتر بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە.

بە گوتەی ئیلخانی، دوای ئەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە، هەموو راپۆرتەكان یەك دەخرێن و پاشان لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان پەرلەمان و حكوومەت دروست دەكرێت بۆ ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی لەبارەی پڕۆژەیاساكە و دواتریش رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و بەسەر لیژنە پەیوەندیدارەكاندا دابەش دەكرێت، كە ئەوانیش راپۆرتی خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ئەوەی لە پەرلەمان كۆبوونەوەی لەسەر بكرێت و پەسەند بكرێت، كە رەنگە ئەو كارانە مانگێك بۆ مانگ و نیوێكی پێویست بێت.

 

بڵند ئیبراهیم    

هەواڵی پەیوەندیدار