٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا دەیەوێت هەماهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ پێشمەرگەدا هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، دوای سەردانیكردنی عێراق، گەیشتە هەرێمی كوردستان، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ئەڵمانیا دەیەوێت هەماهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ پێشمەرگەدا هەبێت و هاوكاریكردنیشیان بۆ هێزی پێشمەرگە درێژەی دەبێت.

ریڤینگ هرووری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هێزەكانی ئەڵمانیا مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەكەن و نەخۆشخانەیەكیشیان بۆ هێزی پێشمەرگە دروست كردووە، كە بەنیازن فراوانتری بكەن و بەشی دیكەی بۆ بكەنەوە و زیاتر گرنگی پێ بدەن، هەروەها ئەڵمانیا دەیەوێت هەماهەنگیی زیاتری لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەدا هەبێت، بۆیە بڕیاریان داوە هاوكارییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بن، چونكە هەستیان كردووە كە داعش جارێكی دیكە لە چەندین ناوچەی عێراق سەری هەڵداوەتەوە و بوونەتە مەترسیی جیددی بۆ عێراق.

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێ، هەر ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی لە هەرێمی كوردستان بەسەر كردەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار