٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیڕەوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەموار دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پارتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەرنامەی توكمە و وردی بۆ كاركردن لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت و گوتیشی، لە ئێستادا كار بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەكەن.

كەنعان خەیلانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە نزیكترین كاتدا ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و هەروەها بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووش لە بواری چاودێری و بەدواداچوون دادەڕێژێت". 

خەیلانی ئاماژەی بەوەش دا، هەمواری پەیڕەوەكە داواكاریی پارتییە بۆ زیاتر خزمەتكردن بە هاووڵاتیانی سنووری هەولێر، هەروەها لە ئایندەیەكی نزیكیشدا ئەو بۆشاییانەی كە لە رابردوودا دروست بوون لە پۆستی سكرتێر و ئەندامێكی ئەنجومەن، پڕ دەكرێنەوە. 

  

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار