٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی پارتی ئاستی وەبەرهێنان بەپێی شارەكانی كوردستان بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتیی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی شارەكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 1-8-2006 تاوەكو 25-7-2019دا بڵاو دەكاتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی گشتیی وەبەرهێنان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی داوە، دەردەكەوێت، كە لە سنووری هەرێمی كوردستان لەو ماوەیەدا هەشتسەد و حەفتا و سێ پرۆژەی وەبەرهێنان كراوە لە سەرجەم سێكتەرەكان.

بەگوێرەی ئامارەكان دەردەكەوێت لە سنووری هەولێر 394 پرۆژە ئەنجام دراون كە 350 پرۆژەیان بە سەرمایەی خۆماڵی ئەنجام دراون و، 33 پرۆژەیان بیانین و 11 پرۆژەشیان بە هاوبەشی ئەنجام دراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكانی دەستەی وەبەرهێنان دەردەكەوێت، كە لە سنووری سلێمانی 230 پرۆژەی وەبەرهێنان لە سەرجەم سێكتەرەكان ئەنجام دراون، لە كۆی ئەو پرۆژانەش 221 پرۆژەیان خۆماڵین، 9 پرۆژەشیان بە سەرمایەی هاوبەش ئەنجام دراون. 

لە سنووری شاری دهۆكیش 249 پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام دراون كە 230 پرۆژەیان خۆماڵین و، 10 پرۆژەش بە سەرمایەی بیانی ئەنجام دراوە و 9 پڕۆژەش بە سەرمایەی هاوبەشی كوردستانی و بیانی ئەنجام دراون.

هێدی كاكەیی 

هەواڵی پەیوەندیدار