ئه‌م حه‌فته‌یه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

به‌غدا -KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، ئه‌م حه‌فته‌یه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌بارەی سێ مه‌له‌فەوە سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ئه‌وانیش بودجه و نه‌وت و مادده‌ی140ـن.
د. ڤیان سه‌بری، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له‌م حه‌فته‌یەدا شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێك هاتووه له لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوانیانەوە سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن."
د. ڤیان سه‌بری گوتی: "له‌و سه‌ردانەدا سێ مه‌له‌فی گرنگ گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وانیش بودجه و نه‌وت و مادده‌ی 140ـن و هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن."
سه‌بری گوتیشی: "هیوادارین پێش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمەوە بگه‌نه ڕێككه‌وتن."
بڵند ئیبراهیم




