کێشەی کەمئاویی پارێزگای دھۆک چارەسەر کرا

دهۆك -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی دھۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاوی دھۆک وەکو جارانی لێ ھاتووەتەوە و کێشەی کەمئاویی دهۆک چارەسەر کرا.
ماوەی حەفتەیەکە کێشەی کەمئاوی لە پارێزگای دھۆک و سێمێل ھەیە، ئەمڕۆ توانرا کێشەی کەمئاوی لە دھۆک و سێمێل چارەسەر بكرێت و جارێکی دیکە ھەشت ھەزار مەتری سێجا لە کاژێرێکدا ئاو بۆ دھۆک و سێمێل دابین دەکرێت.
جەلال جەمیل، بەڕێوەبەری ئاوی دھۆک، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند: "زیاتر لە حەفتەیەک بوو بەھۆی بەرزبوونی پلەکانی گەرما و دروستبوونی قەوزەوە لە حەوزەکانی پرۆژەی سەرەکیی ئاوی دھۆکدا بەشێک لە خەڵک تووشی کەمئاوی ببوون، بۆیە داوای لێبوردن لە خەڵک دەکەین کە ئەو کێشەیە سەری ھەڵدا، بەڵام ئێستا ئاوی دھۆک وەکو جارانی لێ ھاتووەتەوە و کێشەکە چارهسهر كراوه."
٦٥%ی ئاوی دھۆک و قەزای سێمێل لە پرۆژەی سەرەکیی ئاوی دھۆک لە خرابدێمەوە دێت، نزێکەی ١٠ ڕۆژ بوو ئەو پرۆژەیە تووشی کێشە ببوو، لەجیاتی ھەشت ھەزار مەتری سێجا، تەنیا چوار ھەزار مەتری سێجا ئاو دەگەیشتە خەڵک، ئەوەش بووە ھۆی کێشەی کەمئاوی لە ھەردوو قەزای سێمێل و دھۆک.
ههڵكهوت محهمهد




