٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە هەردوو خانەوادەی مام خالید عەزیز و عومەر عەلی حاجی ساڵح دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە هەردوو خانەوادەی مام خالید عەزیز و عومەر عەلی حاجی ساڵح دەكات

 

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

 

بەڕێزان لە خانەوادەی مام خالید عەزیز رەسووڵ

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (مام خالید عەزیز رەسوڵ)مان پێگەیشت. مام خالید پێشمەرگەیەكی بەوەفای رێبازە پیرۆزەكەی بوو تا دواساتی ژیانی بە رۆحیەتی پێشمەرگانەوە بەردەوام بوو. هاوبەشی خەممان بە خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خزمان و دۆستان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین. لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

-----------------------------------

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

 

بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو عومەر عەلی حاجی ساڵح كێلە سپی. بە دڵگرانییەوە هەوأڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دڵسۆز (عومەر عەلی حاجی ساڵح كێلە سپی)مان پێگەیشت.

 هاوبەشی خەممان بە خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزمانی كێلە سپی و دۆستانتان دەكەین. 

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار