٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمپانیاكانی سریلانكا روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كۆنسووڵی فەخریی سریلانكا لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەپێی بەرنامەیەك، پەیوەندیی بازرگانیی نێوان وڵاتی سریلانكا و هەرێمی كوردستان بەهێز دەكەن و، بۆ یەكەم جاریش مانگی داهاتوو 10 كۆمپانیای ئەو وڵاتە دێنە هەرێمی كوردستان.

 

دكتۆر ئەحمەد جەلال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند :" بەپێی بەرنامەیەك، كە بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندیی نێوان وڵاتی سریلانكا لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری بازرگانیدا دامانناوە، سەردانی وڵاتی سریلانكامان كرد، بڕیاریشە بۆ یەكەمجار لە مانگی داهاتوودا كە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت، 10 كۆمپانیای ئەو وڵاتە بەشداری لە پێشانگاكەدا بكەن، كە تەواویان لە بواری "چا" كار دەكەن‌ و یەكەم هەنگاویش لەو بوارەدا دەبێت".

 

جەلال گوتیشی: "هێنانی كۆمپانیاكانی بواری "چا" زۆر باش دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو چایانەی ئێستا ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێن لە وڵاتی توركیا و دوبەیەوە، كوالێتییان باش نییە و بەڵكوو خراپن، بۆیە دەمانەوێت ڕاستەوخۆ لە وڵاتی سریلانكاوە "چا" بێنین بۆ هەرێمی كوردستان."

 

كۆنسووڵی فەخریی سریلانكا لە هەرێمی كوردستان دەشڵێت: "زۆر پلانی ترمان هەیە لەگەڵ سریلانكا، كە قۆناغی یەكەم لە بواری "چا" دەبێت و قۆناغی داهاتووش ئەوەیە كە لە بواری جلوبەرگدا گرێبەست كراوە لە نێوان بازرگانانی هەرێمی كوردستان و سریلانكا، هەروەها لە بواری خواردنیش، لەوانە 400 جۆری كێك و نەستەلە ، كە‌ لە جۆری زۆر باشن و لە سریلانكا بەرهەم دێن و بۆ 65 وڵات ڕەوانە دەكرێن و دەمانەوێت بۆ هەرێمی كوردستانیش ڕەوانەیان بكەن، لەگەڵ زەیتی خواردن و ژمارەیەك بابەتی تریش، كە لە پلانماندایە كاریان لەسەر بكەین".

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار