٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان: ئامادەكاریه‌كان ته‌واو بوون‌.. چاوەڕێی ناوی كاندیدەكان ده‌كه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ئامادەكاری لەلایەن سەرۆكایەتیی كاتیی پەرلەمانەوە بۆ كۆبوونەوەی ١٨ی مانگ دەستی پێكردووە و تا ئەو كاتە ھەموو ئامادەكارییەكان تەواو دەكەن.

سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان، رێڤینگ ھرووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەك سەرۆكایەتیی كاتیی پەرلەمان دەستمان بە ئامادەكارییە ئیداری و پرۆتۆكۆڵییەكان كردووە بۆ كۆبوونەوەی ١٨ی ئەم مانگە بە مەبەستی دیاریكردنی دەستەی نوێی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، جگە لەوەش دەستمان بە سەردانیكردنی سەرجەم فراكسیۆنەكان كردووە بۆ ئەوەی ئاگاداریان بكەینەوە، كە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە پەرلەمان كۆ دەبێتەوە".

ھرووری گوتیشی، سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانیش بە نامە و لە رێگەی راگەیاندنیشەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان ئاگادار دەكرێنەوە.

دەشڵێ: "چاوەڕێی لایەنەكان دەكەین بۆ ئەوەی پێش كۆبوونەوەكە ناوی كاندیدەكانمان بۆ رەوانە بكەن".

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار