٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك بارزانی بەسەردانێكی فەرمیی گەیشتە بەغدا، لە میانی زنجیرە كۆبوونەوەكانیدا پێش كەمێك لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شه‌ممه‌، پێشوازی كرد لە سەرۆك بارزانی، لە دیدارەکەدا پرسی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوو کرا و جەخت لە پتەوکردنی پێوەندییەکان کرایەوە.
ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكوومەتی نوێی عێراق و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و فالح فەیاز سەركردە لە هاوپەیمانی بنیاتنان كۆبووبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار