سه‌رۆك بارزانى: هه‌موو هاوكارییه‌كى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ین..عادل عەبدولمەهدی: بارزانی سەرکردەیەکی گەورەی ناوچەکە و جیهانە

بەغدا-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، له میانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوویه‌وه و راگەیاند، ئێستا دووباره پشتیوانى ته‌واوى خۆم بۆ به‌ڕێز دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌رده‌بڕم و له داهاتووشدا هاوكارى زیاترى یه‌كتر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و پێش به‌رین، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌مرۆ پێنجشەممە 22ـی 11ـی 2018، سەرۆك مەسعوود بارزانی بە یاوەریی شاندێك و بە مەبەستی دیدار لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقی و تاوتوێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، سەردانی بەغدای كرد و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پارلەمانی عێراق و هادی عامری سەرۆكی تەحالوفی فەتح و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسە سیاسی وئیداری وئەمنییەكانی عێراق پێشوازیی لێ كرا.
لەو سەردانەدا كە مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە بەغدا و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرس و ڕاوێژكارانی پارتی دیموكراتی كوردستان یاوەری سەرۆك بارزانی بوون، پاش پشوودانێكی كورت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری بەرەو كۆشكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێ كەوتن و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆ بوونەوە.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستى گه‌یاندنى پیرۆزباییم بوو بۆ جه‌نابى عادل عه‌بدولمه‌هدى و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێمه په‌یوه‌ندى دێرینن و چه‌ندین ئاسته‌نگمان به‌یه‌كه‌وه تێپه‌ڕاندووه و به‌ر له رووخانى رژێم و دواى رووخانى رژێم به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه و عادل عه‌بدولمه‌هدى رۆڵێكى كاراى هه‌بوو له بنیاتنانى عێراقى نوێ، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ئاسته‌نگه‌كان.
سەرۆک بارزانی راگەیاند: كاتێك كه ئه‌بو هاشم راسپێردرا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، كه به‌رپرسیارێتییه‌كى گه‌وره‌یه، ئه‌و كاته پێوەندیی تەلەفۆنیم بۆ كرد و پشتیوانى ته‌واوى خۆمم بۆ ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا دووباره پشتیوانى ته‌واوى خۆم بۆ به‌ڕێز دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌رده‌بڕم و له داهاتووشدا هاوكارى زیاترى یه‌كتر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و پێش به‌رین، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
سەرۆك بارزانی پێزانینیشی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە خەباتی دژی دیكتاتۆریەت و بوونی ئەوەی بە سەرۆكی حكوومەتی تازەی عێراق بە جێگەی ئومێد بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قەلەم دا و جەختی لەوە كردەوە كە هاتووە بۆ ئەوەی پشتیوانیی خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی تازەی عێراق ڕابگەیێنێت چونكە ئێستا حكوومەتی عێراقی كەوتووەتە دەستێكی ئەمین.
لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا عادل عەدبدولمەهدی رایگەیاند: شەرەفمەندین بە سەردانی بەڕێز مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا، بەڕێزیان زیاترن لەوەی پێناسەیان بکەین. ئەو خەباتکارێکی دێرینە، تەنانەت چیاکانی کوردستانیش ئەو دەناسن، کە سەرکردایەتی پرۆسەی گۆڕانکاری و بەرەو دیموکراتیبوونی لە عێراق دەکرد بۆ رووخاندنی دیکتاتۆریەت. ئەو خەباتی لەپێناو گەلی عێراق و گەلی کورد کردووە".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لەوەی "بەڕێز مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندازیاری پرۆسەی بونیادنانەوەی پەیوەندییەکان بووە، نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو لە ناوچەکە و جیهانیشدا. ئێمە پێشوازیمان لە رێبەرێکی گەورە کردووە. ئەو، کەسێکە هەموو سیفەتێکی سەرکردەی تێدایە، رێزێکی زۆری هەیە و بەخێرهاتنی دەکەین.
گوتیشی، رێککەوتین بەناوی ئەبو مەسروور و ئەبو هاشم ناوی یەکدی ببەین، لە سەرەتای دیدارەکە گوتمان ئەمە گەورەترین رێزلێنانە لەنێوان دوو کەس، چونکە گوزارشتە لە دۆستایەتی و برایەتی، هاوکات مێژوویەکی دوور و درێژی هاوبەش لەنێوانمانە. دووبارە بەخێربێ و پێموایە سەرۆک بەرنامەیەکی چڕوپڕی هەیە لەگەڵ سەرجەم کەسایەتییە عێراقییەکان، بەویستی خوا ئەو دیدارانە دووبارە دەبنەوە لە بەغدا و لە هەولێر و هەر شوێنێکی دیکەی عێراق بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشانەی رووبەڕوومان بوونەتەوە، هاوکات بۆ بەهێزکردنی ئەو دەستکەوتانەی بەدیمانهێناون، دووبارە بەخێربێن خۆشحاڵین بە میوانداریکردنی ئەوان و شاندی یاوەریان".
سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، كە سەرۆك بارزانی سەركردەی ئازادكردنی عێراق و بنیاتنانی دیموكراسییە لە عێراق و ئەندازیاری بنیاتنانەوەی عێراق و پەیوەندییەكانی عێراق و ناوچەكە و نێودەوڵەتییە. هەروەها ئاماژەیشی بە مێژووی خەباتی هاوبەشی هەردوولا دا و پەیوەندییەكانی خۆی و سەرۆك بارزانی لە سەرووی پەیوەندیی سیاسی زانی و ئەو پەیوەندییەی بە برایانە و دۆستانە وەسفی كرد.
سەرۆكوەزیرانی عێراقی پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە هەبوو و ڕایگەیاندكە پێویستە هەموو لایەكمان ئەو مێژووییە بزانین كە تێیدا پێشمەرگە چۆن لەدژی زوڵم و دیكتاتۆری خەباتی كردووە و قوربانیی داوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە.




