٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێزم كاك د. ڕۆژ نووری شاوەیس

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو كاك جەوهەر شاوەیسم بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە شۆڕشگێر و تێكۆشەرەكەتان و تەواوی دۆست و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و خۆتان خۆش بن.

لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

19ـی 11ـی 2018

هەواڵی پەیوەندیدار