٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی ساڵیادی داستانی سحێلا و مەحموودییە بەرز دەنرخێنێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی داستانی مەزنی سحێلا و مەحمودییە، کە لەوێدا پێشمەرگە قارەمانەکان، کوردستانیان پاراست و ڕیگەیان لە داگیرکاری و پیلانگێڕیی دەرەکی و ناوخۆیی گرت، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا کە لە هه‌ژماری تایبه‌تیدا له‌ تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەو یادەی بەرز نرخاند.


ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
ئەمڕۆ بیستوشەشی ئۆکتۆبەر یەکەم ساڵیادی داستانی مەزنی سحێلا و مەحموودییەیە کە پێشمەرگە مێژوویەكی نوێی بەرگری و خۆنەچەماندنی تۆمار کرد.


سوپاس بۆ ئەو قارەمانانەی بەشداری ئەو نەبەردییە بوون، هەزاران سڵاو بۆ ئەو شەهیدانەی لەو داستانەدا خوێنی خۆیان پێشکەشی گەل و نیشتمان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار