دوو کوردی ئێزدی خەڵاتێکی جیھانی وەردەگرن
__2018_10_21_h16m44s5__ER.jpg)
شنگال-KDP.info- ساڵانە لە وڵاتی ھیندستان خەڵاتێک بە ناوی خەڵاتی دایکە تێرێزا دەبەخشرێتە ١٠ کەسایەتی و چاڵاکڤانی جیھانی، کە ڕۆڵێکی کاریگەریان لە کاری مرۆڤایەتی و ئاشتی و خۆبەخشی ھەیە و ئەم خەڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٥وە تاوەکو ئێستا ساڵانە دەدرێتە ١٠ کەسایەتیی جیھانی.
پەیوەست بەم پرسە، مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە وڵاتی ھیندستان خەڵاتی دایکە تێرێزا دەدرێتە ١٠ کەسایەتیی جیھانی کە دوو لەوانە ئافرەتێک و پیاوێکی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعشن، کە ئەمەش گرنگیی زۆری بۆ ئێمە ھەیە و ئەو دوو کەسە ئەو خەڵاتە بە ناوی ھەموو کوردانی ئێزدییەوە وەردەگرن."
مەحما خەلیل گوتیشی: "لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چونکە نامەیەکە بۆ ھەموو وڵاتانی جیھان بۆ ئەوەی بزانن کە چ کارەساتێک بەسەر کوردانی ئێزدی ھاتووە."
ھەریەکە لە لەیلا تەحلۆ، ئافرەتێکی ڕزگاربووی دەستی داعش و ئێدیس بەشار، کە ئەویش لە کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ ڕزگار بووە، ئەو خەڵاتە وەردەگرن.
بڵند ئیبراھیم




