سه‌فین دزه‌یى: حكوومه‌ت هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییانى ئیجه

ھەولێر-KDP.info- ده‌رباره‌ى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان كه به‌رله چه‌ند ڕۆژێك له ڕووداوێكى دڵته‌زێن له ده‌ریاى ئیجه‌دا خنكان، سه‌فین دزه‌یى ده‌ڵێ، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له توركیا له په‌یوه‌ندیدایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ساتى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه به وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه، هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕى.
دزه‌یى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له توركیا له په‌یوه‌ندیدایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.




