٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوپەیمانی كۆمەڵایەتی ھاووڵاتیانی كەركووك، داوایان كرد ھەیبەت بۆ كەركووك بگەڕێندرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- لە گردبوونەوەیەكدا ئەمڕۆ "ھاوپەیمانی كۆمەڵایەتی ھاووڵاتیانی كەركووك" بەیاننامەیەكیان دژی دەسەڵاتی سەربازی كەكووك خوێندەوە و داوایان كرد كۆتایی بە دەسەڵاتی سەربازی لە شارەكە بھێندرێ و ھەیبەت بۆ كەركووك بگەڕێندرێتەوە.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: "دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كەركووك بە یاسا و رێساكانی حوكمی سەربازی بەڕێوەدەچێ و بەردەوام ھەمەر و چەكدار لە شەقامەكانی شارەكەدا بووەتە دیاردەیەكی رۆژانە و ھەندێك جاریش بەھۆی تەقەی ئەو ھێزانە ھاووڵاتیانی سڤیل بوونەتە قوربانی".

لە بەشێكی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "دانانی دوو خاڵی گومرگی لە رێگای سلێمانی و ھەولێر كە زیاتر لە قۆڵبڕین و راوەڕووت دەچێ نەك گومرگ، ئەوەندی دیكە باری سەرشانی خەڵكی كەركووكی گرانتر كردووە".

ھاوپەیمانی كۆمەڵایەتی ھاووڵاتیانی كەركووك داوا لە خەڵكی كەركووك دەكەن: "رۆژی 16 ئۆكتۆبەر، وەك فشارێك بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە سەربازییەی لە شارەكە ھەیە بۆ ماوەی كاتژمێرێك مان بگرن و دوكان و بازاڕەكان دابخەن".

هەواڵی پەیوەندیدار