ئەنجامی بەرایی ٨٥%ی کۆمسیۆن: پارتی ٥٩٥٥٩٢ دەنگی بەدەستهێنا

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ئەنجامی ٨٥%ی کۆمسیۆن، پارتی دیموکراتی کوردستان ٥٩٥٥٩٢ دەنگی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەدەستهێنا.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی راگەیاند و بەگوێرەی ئەنجامەکە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ریزبەندی یەکەمدا ٥٩٥٥٩٢ هەزار دەنگی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەدەستهێنا.
پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە لیستی ١٨٣ بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد، جارێکی دیکە سەرکەوتێکی مەزنی بەدەستهێنا و ژمارەی کورسییەکانی بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی کوردستان زیاد کرد.




