شنگالییەكان: هێشتا برینمان ساڕێژ نەبووە..بەغدا ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییان دەهێنێتەوە شنگال

شنگال-KDP.info- شنگالییەكان دەڵێن، هێشتا برینیان ساڕێژ نەبووە، كەچی حكوومەتی عێراق ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییان دەهێنێتەوە شنگال، ئەمەیش بووەتە هۆی ئەوەی داعش ببێتە هەڕەشەی جیددی لەسەریان.
دەربارەی هەڕەشەی داعش و شانە نوستووەكانیان بۆ سەر شنگالییەكان، دوێنێ شنگالییەكان لە شنگال ڕژانە سەر شەقام لە دژی گەڕانەوەی ئەو عەرەبانەی بۆ ناوچەكانیان دێنەوە. لەو بارەیەیشەوە، كەسێك لە چیای شنگال بە ناوی ماهیر شنگالی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "داعش لە نێو خەڵكی ئەو گوندانەدایە كە ئێستا لە كەمپەكانی نێو مووسڵدان و حكوومەتی عێراق دەیەوێت جارێكی تر بە ڕێگای پێكهێنانی كۆمەڵایەتییەوە، ئەو داعشانەی كە دەستیان لە ڕشتنی خوێنی ئێزدییاندا هەبووە، بگەرێنێتەوە، بەڵام ئەمە مەحاڵە، چونكە ئێزدییەكان بە هیچ شیێوەیەك قبووڵ ناكەن ئەوانە بگەڕێنەوە".
مێدیا عێراقییەكان باس لەوە دەكەن كە ئێستا لە چەندین شوێنی عێراق داعش دەسەڵادارە و دەشڵێن، لە هەندێك گەڕەكی مووسڵدا بە شەوان داعش دەسەڵات دەگرێتە دەست و ژمارەی شانە نوستووەكانیان لە عێراق لە زیادبووندایە.
ماهیر شنگالی دەشڵێ: "گەڕانەوەی ئەو كەسانە دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ، یان ئاییندەی ناوچەكە بەرەو ئاقارێكی نادیار دەڕوات، بۆیە پێویستە هەرچی زووترە ئەو كەسانەی دەستیان لە كۆمەڵكوژیی ئێزدییاندا هەبووە، بدرێنە دادگا".
بەرپرسانی پێشمەرگە لە شنگال، پێشتر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیان دووپات كردبووەوە کە داعش لە ناوچەكانی جەزیرە و بەعاج هەن، ئەمەیش مەترسییە بۆ سەر شنگالییەكان و ترسی دووبارەبوونەوەی كۆمەڵكوژییەكی تر لە شنگال و ناوچەكەدا هەیە.
دوای ئەوەی هێزی پێـشمەرگە لە شنگال نەما، بۆشاییەكی گەورەی ئەمنی لە ناوچەكەدا دروست بووە و وەك شنگالییەكانیش دەڵێن، تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچەكەیان، ژیانیان لە مەترسیدایە.
كــاروان بـــاعەدری