٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەنەکانی هەرێم دەڵێ، ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنین.
 
ئارام نەجمەدین تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەندێ لە سندووقی بنکەکان رادەگەینین".
 
ناوبراو گوتی: "سەعات پێنجی ئەم بەیانییە وردبینیان بۆ هەندێ سندووقی بنکەکان تەواو بووە".
 
بە پێی زانیارییەکان ٢٢٥ سندووق قردێلەی سووریان لێدراوە و ئەنجوومەن بڕیاریان لەسەر دەدات، دواتریش لایەنەکان گەر تانەیان لە بڕیارەکەی ئەنجوومەن دا، دەبێت لە ماوە سێ رۆژدا تانەکانیان بگەیەننە دادگای پێداچوونەوە و دەشبێت لە ماوەی حەوت رۆژدا دادگای ناوبراو بڕیاری کۆتاییان لەسەر بدات.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند بەم زوانە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکەین، باسی لەوەش کرد، کە ٤٢٥ سکاڵا تۆمار کراون و پێداچوونەوە بە سکاڵاکاندا دەکەن، دواتر ئەنجامی کۆتایی ئاشکرا دەکەن.
 
 
خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار