٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: پێشبینی ده‌كرێ به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هەڵبژاردن، دەست بە گفتوگۆی پێكهێنانی‌ كابینه‌ی نوێی حکوومەت بکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا کۆبوونەوە و له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ پێشبینی ده‌كرێ به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، گفتوگۆی پێكهێنانی‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێبكات.

ئەمڕۆ3-10-2018 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆن ویلکس باڵیۆزی بەریتانا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە میانەی ئەم كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەریتانیا، په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی عێراق تاوتوێكرا و هه‌ردوولا به‌ بایه‌خه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌قامگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌وباره‌وه‌ مه‌سروور بارزانی پێشوازی له‌ پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ بواری ئابووری و ئه‌منی و دادوه‌ری كرد.
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ پێشبینی ده‌كرێ به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، گفتوگۆی پێكهێنانی‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێبكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار