٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: رێگریی لە هیچ فەرمانبەرێک نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە رێگەگرتن لە دەوامكردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێكی سیاسیی دیاریكراو لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، ڕایدەگەیێنێت كە دەوامی دیوان بە شێوەیەكی ئاسایی و وەك هەموو رۆژەكانی تر بەڕێوە چووە و، هیچ گرفتێك یان رێگەگرتنێك لە فەرمانبەران و ستاف رووی نەداوە.  
 
ئەمە دەقەكەیەتی:
 
ئەمڕۆ چوارشەممە (3/10/2018) هەواڵێكی بێبنەما و ناڕاست لە ژمارەیەك ماڵپەر و دەزگاكانی راگەیاندن بڵاو كراوەتەوە سەبارەت بە رێگەگرتن لە دەوامكردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێكی سیاسیی دیاریكراو لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم.
سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەم هەواڵە نادروستە، رایدەگەیێنین كە دەوامی دیوان بە شێوەیەكی ئاسایی و وەك هەموو رۆژەكانی تر بەڕێوە چووە و، هیچ گرفتێك یان رێگەگرتنێك لە فەرمانبەران و ستاف رووی نەداوە، بۆیە سەرلەبەری ئەم هەواڵە رەت دەكەینەوە.
 
داواكارین دەزگاكانی راگەیاندن بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ هەواڵەكاندا بكەن و پڕوپاگەندەی سیاسی و نادروست بڵاو نەكەنەوە كە خزمەت بە هیچ لایەك ناكات.
 
دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
3/10/2018
 

هەواڵی پەیوەندیدار