٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: دوای یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان ئەنجامی کۆتایی ئاشکرا دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەردەوامن لە وردبینیکردن بۆ سندووق و دەنگەکان و لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ٣٠ـی ٩ ئاشکرا دەکەن.

 

لە پرێسکۆنفرانسێکدا کە ئەمڕۆ بۆی ساز درابوو، هەندرێن محەممەد، سەبارەت بە راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رایگەیاند، "وەک کۆمسیۆن شەو و رۆژ کار دەکەین تا ئەنجامەکان بە دیققەت بێت، کاتێ هەموو رێککارەکانمان تەواو کرد، ئەوکات ئەنجامی سەرەتایی بڵاو دەکەینەوە."

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەنجامی کۆتایی کاتێک رادەگەیەنن، کە سەرجەم سکاڵاکان کە ٤٢٥ سکاڵان، یەکلا بکرێتەوە، ئەوەش کاتی پێویستە. دڵنیاییشی دا ئەو ئەنجامە  کۆتاییەی ئاشکرای دەکەن، راست و درووست دەبێت.

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار