نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆ بوونه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2/10/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردسان، له به‌غدا له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌باددی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراله‌وه پێشوازی كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسیی عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدرال، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له بواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌ده‌ستهاتوون، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.




