٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆفیسی دھۆک: پرۆسەی دەنگدانی دهۆک خاوێن بوو..هیچ لایەنێک سکاڵای نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

 

دھۆک -KDP.info- بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەموو چاودێرە بیانییەکان پرۆسەی دەنگدانیان لە دھۆک بە سەرکەوتوو وەسف کرد و ھیچ لایەنێکیش لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاری سکاڵای تۆمار نەکردووە.

عەلی بەندی، بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆسەی دەنگدان لە سنووری پارێزگای دھۆک زۆر بە باشی بەڕێوە چوو و ڕای چاودێرانی بیانیش زۆر ئیجابی بوو لەسەر پرۆسەکە و ھیچ تێبینییان لەسەری نەبوو و ئێمەش جیاکردنەوەی دەنگەکانمان تەواو کردووە و لەگەڵ سکاڵاکان شەوی ڕابردوو بۆ ھەولێر ڕەوانەمان کردووە و کاری ئێمە تەواو بووە."

عەلی بەندی گوتیشی: "ژماریەک سکاڵا لە لایەن قەوارە سیاسییەکانەوە لەسەر پرۆسەی دەنگدان تۆمار کراوە، بەڵام ھیچ سکاڵایەک لە لایەن ھیچ قەوارەیەکەوە تۆمار نەکراوە بەوەی گومانیان ھەبێت کە ساختەکاری کرابێت."

بەندی باسی لەوەش کرد: "سکاڵاکان ھیچی لە ناو بنکەکانی دەنگدان تۆمار نەکراون و ھەمووی لە دەرەوە ھاتوون سکاڵایان تۆمار کردووە. بۆ نموونە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی پڕۆپاگەندە لە لایەن کاندیدانەوە، یان کاندیدێک گلەییی ھەبووە، زیاتر لەو جۆرە بوون و ھیچی لەسەر ساختەکاری نەبوون."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار