٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- هه‌ر له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/10/2018 نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی باڵای یاوه‌ری، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سیاسه‌تمه‌دار و یه‌كێك له‌ كاندیده‌ هه‌ره‌ دیاره‌کان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆبووه‌وه‌.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسیی عێراق و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسیی‌ وڵات و دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران و سه‌ركۆمار خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی هاتنه‌ كایه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی ته‌ندروست كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و ویستی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق بێت، كرده‌وه‌.
 
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی عێراقه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار