٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌کان کۆ بووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/10/2018، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوه‌ری، له‌ به‌غدا به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی (ئه‌لبیناء)، فالح ئه‌لفه‌ییاز، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی (ئه‌لبیناء)، عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌، نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌، ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانیی میحوه‌ر‌ كۆ بووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا دواپێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق خرانه‌ به‌ر به‌ر باس گفتوگۆ و جه‌خت له‌ گرنگیى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى ته‌ندروست له‌ وڵات كرایه‌وه‌‌ كه‌ بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتووى عێراقدا بكات و به‌سه‌ر كێشه‌ و سه‌ختییه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ به‌پێى بنه‌ماكانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار و حكوومه‌تى داهاتووى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستن و ڕه‌چاوكردنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌ستنیشان بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار