٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info-  شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌چێته‌ به‌غدا. پارتی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ كوتله‌ كوردستانییه‌كان كاندیدی سه‌رۆككۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكی كورده‌.

بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/10/2018 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گاته‌ به‌غدا و هێشتا پارتی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، پێویسته‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشك و ئیستیحقاقی كورده‌.

كوردستان 24 له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: "پێداگری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت یه‌كه‌مجار كوتله‌ كوردستانییه‌كان كاندیدی سه‌رۆككۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكی كورده‌، وه‌ك چۆن هێز و لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی عێراق یه‌كه‌مجار كوتله‌ گه‌وه‌ره‌كه‌ پێكده‌هێنن و كه‌سێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، پێویسته‌ كوردیشی خۆی ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان و هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌و كاره‌ هه‌ستن".

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "هه‌ر چه‌نده‌ فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان چانسی زیاتره‌ و ئه‌گه‌ری ده‌رچوونیشی له‌ په‌رله‌مانی عێراق زۆرتره‌، به‌ڵام پارتی هه‌ر پێی باشه‌ سه‌ره‌تا لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ دیاری بكه‌ن".

هه‌ینی رابردوو سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، دوای بینینی به‌رهه‌م ساڵح له‌ په‌یامێكدا له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ و پاش ده‌ستنیشانكردنی دكتۆر فۆئاد حوسێن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار رایگه‌یاند: "با كوتله‌ كوردستانییه‌كان كاندیدێك له‌ نێوان خۆیاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌" وه‌ك ئه‌وه‌ی چوار ساڵ پێش ئێستا كردیان.

هەواڵی پەیوەندیدار