هێلی ئاسمانى سعوودیه گه‌شته‌كانى بۆ هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به فه‌رمی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی و سعوودیه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان پێ كرد و هێڵی ئاسمانی سعوودیه ده‌یه‌وێ هه‌ولێر بكاته وێستگه‌یه‌كی گرنگی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی.
فڕۆكه‌كه‌ی سعوودیه به‌یانی له هه‌ولێر نیشته‌وه وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری شاره‌وانی و وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازی شاندی سعوودیه بوون.
ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، پێشوازی له هێڵی ئاسمانی سعوودیه ده‌كه‌ین و ئاسانكاری ته‌واویان بۆ ده‌كه‌ین، هه‌فته‌ی سێ گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ولێر و سعوودیه ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌مه‌یش 21ه‌مین هێلی فڕۆكه‌وانییه كه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات.
زیاتر گوتی، هیواخوازین ئه‌مه هه‌نگاوێك بێ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و سعوودیه، و ئێمه‌یش به‌رده‌وامین له په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
ساڵح بن ناسر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هێڵی ئاسمانی سعوودیه گوتی، خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ هاتووینه‌ته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، وڵاتی مێژوو و ڕۆشنبیری و خۆشحاڵین ده‌ستی برایه‌تی و هاوكاری و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر درێژ ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێ و هه‌نگاوی زیاتری به‌دواوه بێ، ئه‌مه‌یش به ڕێنمایی و فه‌رمانی شای سعوودیه و جێنشینی سعوودیه‌وه ده‌بێ.
هێلی ئاسمانی سعوودیه كار ده‌كات بۆ پلانێكی ستراتیجی به ئامانجی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی، ده‌مانه‌وێ ژماره‌ی فڕۆكه‌كانمان بگه‌یه‌نینه 200 فڕۆكه كه ئێسته 150 فڕۆكه‌یه و به 100 ئاراسته‌ی جیا جیای دنیا گه‌شت ده‌كه‌ن.




