٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ڕانیە، یەكێتی هێزێكی زۆری چەكداری بردووەتە بەردەم بنكەكان و تەزویر دەكەن

سەرچاوە: KDP.info
هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی پارتی

 

 

ڕانیە -KDP.info- لە ڕانیە، یەكێتی هێزی چەكداری بردووەتە بەردەم بنكەكانی كۆمیسیۆن و تەنیا بە ناسنامە دەنگ دەن و لە كارمەندێكی كۆمیسیۆنیان داوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە تەزویر لە ناوچەكە بكەن.

 

هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی ڕاپەڕین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "خروقات لە ڕانیە هەیە، یەكێتی هێزی چەكداری بردووەتە بەردەمی هەموو بنكەكان، زەخت دەكەن كە هاووڵاتییان تەنیا بە ناسنامە دەنگ بدەن، هەتا لە كارمەندی كۆمیسیۆنیان داوە."

 

هیوا گەیلانی گوتیشی: "كۆمیسیۆنمان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام ئەوان زەخت بۆ سەر كارمەندانی كۆمیسیۆنیش دێنن، هەتا لە كارمەندێكی كۆمیسیۆنیان داوە، ئێمەش بریكارەكانمان ڕاسپاردووە كە سكاڵا تۆمار بكەن".

 

 

ڕابین شێروانی  

 
 
 
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار