٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ ھێزی چەکدار ھەڕەشە لە چاودێرانی پارتی دەکرێت.. كۆمسیۆن ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ نەکات لە سلێمانی ساختەکاریی گەورە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی -KDP.info- لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ھەڕەشەکی زۆر لە بریکاری لایەنە سیاسییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی ساختەکاری بکرێت و بەرپرسێکی پارتیش داوا دەکات پڕۆسەکە بە لاڕێدا نەبرێت و شەرعیەت لەدەست نەدات.

 

ڕزگار ئەژی گۆران، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بە ھیچ شێوەیەک بڕیارەکانی کۆمسیۆن جێبەجێ ناکرێن و ڕێگە بە دەنگدەری لایەنێکی سیاسی دەدرێت بەبێ بەڵگەنامەش دەنگ بدەن، تەنانەت ھەڕەشەیەکی زۆر لەسەر کارمەندانی کۆمسیۆن ھەیە و ھاواریان لێ ھەستاوە لەدەست لایەنێکی دەسەڵاتدار لە سلێمانی و ھەڵەبجە."

 

بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی ھەڵەبجە ڕوونی کردەوە: "ئێستا ھەڕەشەکی زۆر لەسەر بریکارەکانی پارتی و ھەموو لایەنەکانی دیکە ھەیە و ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین سکاڵامان تۆمار کردووە لە ناو شاری سلێمانی و ھەموو دەڤەرەکانی دیکەی ئەو سنوورە، بەڵام کێشە لەوەدایە فۆڕمی سکاڵاش نادەن بە بریکارەکانمان."

 

ڕزگار ئەژی گۆران دەڵێت: "ئەگەر کۆمسیۆن ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ نەکات ئەوە ساختەکاریی گەورە دەکرێت و پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەکەوێتە ژێر پرسیار و شەرعیەتی نامێنێت، چونکە لە زۆر لاوە ھێزی چەکدار بەکار دەھێندرێت بۆ ترساندنی کارمەندانی کۆمسیۆن و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار