ڕێژهی بهشداریی هاووڵاتییان له هەولێر ڕوو له ههڵكشانه
هەولێر-KDP.info- دەنگدەرانی شاری هەولێر دەڵێن، گەلی كوردستان بڕوایەكی زۆری بە بنەماكانی دیموكراسی هەیە و ئەوەتا بنكەكانی دەنگدان جمەیان دێ. دەنگ دەدەین بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆمان بدەینە ئەو لیستەی كە بڕوامان پێی هەیە و شایانی دەنگپێدانە.
ناسكە یاسین، دەنگدەر لە بنكەی كوردستان لە شاری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "لە كەشێكی لەبار و بە شێوەیەكی ئازادانە دەنگمان داوە بۆ ئەوەی متمانە بەو لیستە بدەین كە بڕوامان پێیەتی. پێویستە هەموومان بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردن بكەین تا نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵك دیاری بکرێت."
ئازاد نادر، دەنگدەر لە بنكەی ئەحمەدی خانی لە شاری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "گەلی كوردستان بڕوایەكی زۆری بە بنەماكانی دیموكراسی هەیە و ئەوەتا بنكەكانی دەنگدان جمەیان دێ. دەنگ دەدەین بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆمان بدەینە ئەو لیستەی كە بڕوامان پێی هەیە و شایانی دەنگپێدانە."
به گوێرەی زانیاریی پهیامنێرانمان له شاری ههولێر، له دوانیوهڕۆوه، ڕێژهی بهشداریی هاووڵاتییان له پڕۆسهی دهنگداندا ڕوو له ههڵكشانه و له ههندێك بنكەدا خهڵك ڕیزیان بهستووه.
هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و لەم هەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان (3085461) كەس دەتوانن دەنگ بدەن بە (773) بەربژێر بۆ (111) كورسی پەرلەمانی كوردستان. ژمارەی دەنگدەرانی گشتی (2911313) كەسە و، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت (174148) كەسە.
سەرباز واحد




