٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.. پۆلیس: ئیجرائات دەكه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی و بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەڵێن، ئیجرائات بەرانبەر ئەو کەسانە دەکەین کە لە ھەولێر بەڵگەنامەی ساختەیان بەکار ھێناوە.

 

پەیوەست بەمە، ئەندامی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "لە بنکەیەکی دەنگدان لە ھەولێر ئاگادار کراینەوە کە چەند حاڵەتێک ھەیە بە ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانیی ساختەوە ویستوویانە دەنگ بدەن، کە کۆمسیۆن تەنیا بۆی ھەیە دەنگی ھیچ دەنگدەرێک بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن قبووڵ نەکات و وەریناگرێ."

 

عادڵ گوتیشی: "ئیجرائاتەکانی تر پەیوەست بەم حاڵەتە لەگەڵ ئەو کەسانە پێوەندی بە پۆلیسەوە ھەیە کە ئیجرائاتی خۆی بکات و ئاگادارمان کردوونەتەوە."

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، عەبدولخالق تەلعەت، دەربارەی ئەم حاڵەتی ساختەکارییە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پۆلیسی ھەولێر ئیجرائاتی خۆی بەرانبەر ئەو کەسانە دەکات و لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن، کۆمسیۆنیش بە پێی ماددەی ٥٧ ئیجرائاتی خۆی دەکات."

 

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار