٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەتا شێخ حەسەن: گوشار لە ھاووڵاتییان و کارمەندانی کۆمسیۆن دەکرێت بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی -KDP.info-  گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ھەڵەبجە گوتی، لە سنووری ئێمە ھێزەکانی ئاسایش بە ھەموو شێوەیەک گوشار لە ھاووڵاتییان و کارمەندانی کۆمسیۆن دەکەن، بۆ ئەوەی ساختەکاری ئەنجام بدەن و ''ئێمەش ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ڕێگریکردن لەو ساختەکارییانە.''

عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ھەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆسەی دەنگدان لە سنووری ئێمە بەردەوامە، بەڵام بڕیارەکەی کۆمسیۆن بۆ ئەوەی کە خەڵک پێویستە دوو بەڵگەیان پێ بێت بۆ دەنگدان وای کردووە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێگەی ھێزەکانی ئاسایشی خۆیانەوە فشار لە خەڵک و بنکەکانی دەنگدان بکات."

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دۆخی بنکەکانی دەنگدان لە شاری سلێمانی بە ئاڕاستەی ناسه‌قامگیرین.
له‌ بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ قوتابخانەی کاژاو، تەقە بەسەر قوتابخانەكه‌دا کراوە، هەروەها بنکەی پەیمانگای کۆمپیوتەر لە گەڕەکی کارێزەوشک لە سلێمانی  هێرشی کراوه‌تە سەر و بنكه‌كه‌ داخراوه‌ـ هه‌روه‌ها لە بنکەی هەوار لە تووی مەلیک هه‌وڵ بۆ بشێوی له‌ئارادایه‌. له‌ خورماڵیش بە بەرچاوی خەڵکه‌وه‌ دەنگی ده‌نگده‌رانی پارتی دەسوتێندرێن.

عەتا شێخ حەسەن گوتیشی: "ئاسایشی سلێمانی بە ھەموو شێوەیەک فشاری لەسەر بنکە و ویستگەکان دروست کردووە، بۆ ئەوەی ساختەکاری ئەنجام بدەن، بەڵام ئێمە لەگەڵ کۆمسیۆن و چاودێرانی خۆمان و مەکتەبەکانی ھەڵبژاردن کار دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگریی لێ بکەن."

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار