٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر: هەر لایه‌نێك سەرپێچی بكات، ڕێكاری یاسایی له‌ دژی ده‌گرینه‌ به‌ر

سەرچاوە: KDP.info

 

 

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ده‌ڵێ، بەڵگەی لایە، لایەن هەیە هێزی بردووه‌تە نێو بنكەكانی دەنگدانه‌وه‌، داواش له‌ سەرجەم لایەنەكان ده‌كات، بە تایبەت ئەو لایەنەی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ هێزی چەكداری ئامادە كردووە، بۆ ئەوەی هاوكاریان بن و هیچ كێشە و گرفتێك لە پڕۆسەكەدا دروست نەكەن، ئەگەرنا ڕێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ریان ده‌گرینە به‌ر.

 

لیوای مافپەروەر، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا سەرجەم بنكەكانی دەنگدان لە شاری هەولێر بەبێ كیشە بەڕێوە دەچێت، تەنیا چەند خروقاتێك بووە و ئەویش كۆنترۆڵ دەكەین. ئەو چەند سه‌عاته‌ی ماویشە، زۆر لەسەر هەستین بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بەبێ كێشە كۆتایی بێت و خەڵكی بە ئازادانە دەنگ بدەن."

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرایشی كرد: "بەڵگەمان لایە، لایەن هەیە هێزی بردووه‌تە نێو بنكەكانی دەنگدان، داواكارین سەرجەم لایەنەكان هاوكارمان بن و هیچ كێشە و گرفتێك لە پڕۆسەكەدا دروست نەكەن. بەتایبەت ئەو لایەنانەی هێزی چەكداریان ئامادە كردووە، پێویستە بیانگەڕێننەوە شوێنی خۆیان، ئەگەرنا ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ دەكەین و، هەر بنكەیەك سەرپێچیی تێدا بكرێت ئێمە ڕووبەڕووی یاسای دەكەینەوە." جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی "هەرگیز ڕێ نادەین لەم شارەدا كێشە بخەنە نێو پڕۆسەكەوە."

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتیشی: "ئەو بەڵگانەی كە لەبارەی تەزویراتیشەوە لەبەردەستیانن ڕادەستی كۆمسیۆنیان دەكەن بۆ ئەوەی ڕێكاری پێویستیان به‌رانبه‌ر بگیرێته‌ به‌ر."

 

سەرباز واحد

 
 
 
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار