٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەورامان؛ ئاسایش بە جلی مەدەنییەوە لە بەردەم بنکەکانی دەنگدانن.. چەکدار چوونەتە نێو بنکەکانەوە

سەرچاوە: KDP.info
هاووڵاتیان لەبەردەم بنکەیەکی دەنگداندا، هەڵەبجە.

 

هەڵەبجە-KDP.info-  بەرپرسێکی پارتی لە هەڵەبجە دەڵێ، یەکێتیی دەستی کردووە بە پێشێلکاری و هێزی چەکدار دەبەنە ناوەندەکانی دەنگدان، بە ئاڵای و وێنەی سەرکردەکانیان بە سەیارەکانیانەوە بە بەردەم بنکەکانی دەنگداندا دەسوڕێنەوە.

نورەددین بەشارەتی، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی  لقی ۱۲ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یەکێتی دەستی کردووە بە پێشێلکاری و ئەمڕۆ دووجار هێزی چەکداریان ڕۆیشتوونەتە ناو بنکەی دەنگدان؛ لە ناحیەی بیارەش بە هەمان شێوە و سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێ".


بەشارەتی جەخت دەکاتەوە: "ئاسایشی یەکێتی بە جلی مەدەنییەوە براونەتە بەردەم بنکەکانی دەنگدان، نازانین تائێستا مەرامیان چییە، بەڵام سەیارە دەنێرنە بەردەم ناوەندەکانی دەنگدان بە ئاڵا و وێنەی سەرکردەکانیانەوە و ئەمەش پێشێلی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنە".


گوتیشی: "لە ناوەندەکانی دەنگدان کارئاسانی بۆ دەنگدەرانی یەکێتی دەکرێت، بەڵام بچووکترین کێشە یان هەڵە لە ناوی لایەنگرانی پارتی هەبێ، زۆر لە سەریان قورس دەکەن".

هێڤیار هەڵەبجەیی

هەواڵی پەیوەندیدار