٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن: لە هەڵەبجە 23%ی هاووڵاتیان دەنگیان داوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەڵەبجە-KDP.info- لە پارێزگای هەڵەبجە، پڕۆسەی هەڵبژاردن بەردەوامە و كۆمسیۆنیش دەڵێ، 23%ی هاووڵاتیان دەنگیان داوە.

 هاوكار هادی، گوتەبێژی فەرمانگەی گشتیی هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تا سەعات 12ی نیوەڕۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 23%ی دەنگدەران، دەنگی خۆیان داوە".

لەبارەی ئەوەی هیچ سكاڵایەك لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە تۆمار كراوە، هادی گوتی: "تا ئێستا هیچ سكاڵایەك لە لایەن قەوارە سیاسییەكانەوە تۆمار نەكراوە".

دەشڵێ: "پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەڵەبجە بە ئاسایی بەڕێوە دەچێ و، تەواوی ڕێكارەكانی كۆمسیۆن پێڕەو دەكرێن".

 

هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی

هەواڵی پەیوەندیدار