٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پشدەر و بیتوێن، هەوڵی ساختەكاری دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info


ڕانیە-KDP.info-  لە سنووری بیتوێن و پشدەر، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە ‌بنكەكانی دەنگداندا بەڕێوە ‌دەچێت و، وەك بەرپرسی هەڵبژاردنی لقی 11ی پارتییش لە ڕانیە گوتی، لە هەندێك بنكەدا، رێژەی بەشداریكردن زۆر كەمە و زانیارییشیان هەیە کە لایەنێكی سیاسی، هەوڵی پێشێلكاری و ساختەكاری دەدات.

ئەمڕۆ بنكەكانی دەنگدان لە سەعات 8ی بەیانییەوە بە ڕووی دەنگدەراندا  كراونەتەوە، وەك سەرجەم شار و شارۆچكەكانی دیكەیش، لە سنووری بیتوێن و پشدەر دەنگدانی گشتی بەڕێوە دەچێت.
د. قادر حەمەعەلی، بەرپرسی هەڵبژاردنی لقی 11ی پارتی لە ڕانیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هیچ كێشەیەكی گەورە لە سنووری بیتوێن و پشدەر نییە و، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە کە لە چاودێرەکانمانەوە وەرمانگرتووە، لایەنێكی سیاسی دەیەوێ پێشێلكاری بكات و پرۆسەكە بشێوێنێت.. لە هەندێك بنكە رێژەی بەشداریكردن زۆر كەمە، بۆیە لە ڕانیە دەیانەوێ خرووقات دروست بكەن و تەزویرات بكەن".

د. قادر حەمەعەلی زانیارییشی دا: "لە شارۆچكەی سەنگەسەر پرۆسەكە زۆر بە سستی بەڕێوە دەچێت و بەپیێ ئەو زانیاریانەی دەستمان كەوتوون، 15%ی دەنگدەران دەنگیان داوە، ئەمەش رێژەیەكی كەمە و هیوادارین لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا رێژەكە زیاد بكات".

هەڵكەوت محەممەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار