لە كۆیە حیساب بۆ مەرجەکانی كۆمسیۆن ناکرێ.. لە کەلار هەوڵ بۆ تەزویر هەیە

كۆیە-KDP.info- سەرچاوەیەک دەڵێت، لە چەند بنكەیەكی دەنگدان لە كۆیە، دەنگدەران پابەندی بڕیاری كۆمسیۆن نابن و دەیانەوێت تەنیا بە ڕەگەزنامە دەنگ بدەن.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی كۆیەی پارتی، چەتۆ حەسەن ئاشکرای دەکات، کە لە ڕێگای چاودێرە سیاسییەكانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە كە لە چەند بنكەیەكی دەنگدان، دەنگدەرانی لایەنێکی سیاسی پابەندی بڕیاری كۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی نین و تەنیا ڕەگەزنامەیان بەكار ھێناوە بۆ دەنگدان.
ئاماژە بە ئەو چەند ناوەی سەر وێنەکە کە نموونەیەکن لە سەرپێچی و وەلانانی ڕێنمایی و مەرجەکانی کۆمسیۆن، چەتۆ حەسەن بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، "ئێمە بە بەڵگەوە لامانە كە تەنیا بە ڕەگەزنامە دەنگ دراوە، زۆرێكی تریش مكوڕن لەسەر ئەوەی تەنیا بە ڕەگەزنامە دەنگەكانیان بدەن، بۆیە دەنگدەران لەگەڵ كارمەندانی وێستگەكاندا پشێویی دروست دەكەن."
لەلایەکی دیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تی ڤیی راگه‌یاندووە: "یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی مادده‌ی ١٤٠ یان كردووه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ناویان هاتووه‌ته‌وه و بچن بۆ ده‌نگ دان، بۆیه له كه‌لار له به‌رده‌م هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان قه‌ره‌باڵغی دروست بووه."
بەگوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، ئه‌وانه‌ی مادده‌ی140 ـیان كردووه و له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن.
فایزە كۆیی




