٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئارام نەجمەددین: بڕیاری كۆمسیۆن بۆ هەڵگرتنی دوو بەڵگەنامە، دژی یاسا نییە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، لە پرێسكۆنفرانسێكدا رایگەیاند، بڕیاری كۆمسیۆن بۆ هەڵگرتنی دوو بەڵگەنامەی وەك ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی، دژی یاسا نییە و بۆ رێكخستنی پرۆسەكەیە.

ئارام نەجمەددین، جەختی كردەوە، كە كۆمسیۆن بڕیاری داوە هەر دەنگدەرێك پێویستە رەگەزنامە و ناسنامەی پێ بێت و ناتوانێ بە تەنیا بە رەگەزنامە دەنگ بدات، هەروەها دەشتوانن بە پاسپۆرت یان كارتی نیشتیمانییش دەنگ بدەن.

 بەرپرسەكەی كۆمسیۆن لە هەولێر، رەتی كردەوە كە ئەو بڕیارەی دوێنێی كۆمسیۆن بۆ هەڵگرتنی هەردوو بەڵگەنامەی وەك رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی پێكەوە، دژی یاسا بێت، بەڵكوو ئەو بڕیارە بۆ رێكخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكەیە.

بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ناویان نییە، دەتوانن سەردانی ئەو لینكە (www.tomar2018.com) بكەن و ناوی خۆیان لە رێی ژمارەی فۆڕمی خۆراكەوە بدۆزنەوە، كە لە كام بنكە دەنگ دەدەن، ئارام داوایشی لە فەرمانبەرانی كۆمسیۆن كرد، بە هەمان شێوەی رۆژی دەنگدانی تایبەت كە بە باشی كاریان كردووە و پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی كۆمسیۆن بوون، ئەمڕۆیش لە پرۆسەی دەنگدانی گشتیدا سەرپێچی نەكەن و پابەندی رێنماییەكانی كۆمسیۆن بن.

لە پارێزگای ھەولێر ملیۆنێك و ٣٦ ھەزار و ٤١٤ كەس مافی دەنگدانیان ھەیە، وەك ئارام ئاشكرای كرد، لە سنووری هەولێر ٥٠ رێكخراوی بیانی و ٣٥ كەناڵ و ٣١ چاودێری بیانی، چاودێریی هەڵبژاردنەكە دەكەن.

 

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار