٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیمانگای واشنتن: لە هەولێر پرۆسەكە زۆر باشە و هیچ پێشێلكارییەك نییە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- چاودێرانی ناوخۆیی و بیانی، چاودێریی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و، توێژەرێكی پەیمانگای واشنتنیش بۆ سیاسەتی ڕۆژھەڵاتی ناوین دەڵێ: "تا ئەو ساتە كە سەردانی چەند بنكەیەكی دەنگدانمان كردووە، ھیچ پێشێلكارییەك لە ھەولێر نەبووە و بە باشی پرۆسەكە بەڕێوە دەچێت".

توێژەر لە پەیمانگای واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، د. بیلال ئەحمەد وەھاب، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەك تیمێكی ئەمەریكایی لە یەكێك لە پەیمانگا ستراتیژییەكانی ئەمەریكا بە ناوی پەیمانگای (واشنتن بۆ سیاسەتی رۆژھەڵاتی ناوین)، چاودێریی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان دەكەین، تا ئەو ساتەیش كە سەردانی چەند بنكەیەكی دەنگدانمان كردووە لە شاری ھەولێر، پڕۆسەی دەنگدان بە باشی بەڕێوە دەچێت و ھیچ پێشێلكارییەكمان نەبینیوە."

ئەو توێژەرەی پەیمانگای واشنتن، گوتیشی: "ئەو بنكانەی تا ئێستا سەردانمان كردوون، ڕێژەی بەشداربووان باش بووە بەپێی كاتەكە، بەڕێوەبەری بنكەكانیش پێیان ڕاگەیاندین كە دوای ١١ی نیوەڕۆ رێژەی بەشداربوون زۆر زیاتر دەبێ."

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار