٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: هەوڵ دەدەین دەنگدەران مافی دەنگدانیان نەفەوتێ

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێ: "پرۆسەی دەنگدان تا ئێستا بە باشی بەڕێوە دەچێت و، هەوڵ دەدەین دەنگدەران مافی دەنگدانیان نەفەوتێ". ڕوونیشی دەكاتەوە: "لە كۆیە خەڵكێك دەیەوێ بە پێچەوانەی بڕیاری كۆمسیۆن دەنگ بدات".

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێسشتا پرۆسەكە زۆر بە هێمنی بەڕێوە دەچێت و هیچ پێشێلكارییەك نەكراوە، تەنیا لە هەندێك شوێن دەنگدەر ناوی نەهاتووەتەوە، ئەمەش مافی دەنگدانیان نابێ، بۆیە ئێستا ئێمە لەگەڵ كۆمسیۆن سەرقاڵین بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارە بكەین".

گۆران ڕاشیگەیاند: "لە كۆیە لە بنكەیەك هەندێك دەنگدەر هەوڵ دەدەن تەنیا بە ڕەگەزنامە دەنگ بدەن، كە ئەمەش پێچەوانەی بڕیاری كۆمسیۆنە".

بە گوێرەی رێنماییەكانی كۆمسیۆن، دەنگدەر كارتی نیشتمانی یان پاسپۆرت، یان دەبێ (ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی) ھەردووكیانی پێكەوە پێ بێت بۆ ئەوەی بتوانێ دەنگ بدات.

 

هەڵكەوت محەممەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار