٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجەییەكان بە ئومێدی پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز لە داهاتوودا، دەنگ دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەڵەبجە-KDP.info- لە هەڵەبجە لەگەڵ كردنەوەی ناوەندەكانی دەنگداندا، هاووڵاتیان لە ئاستێكی باشدا بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن و، هیوایش دەخوازن حكوومەتێكی خزمەتگوزار بۆ چوار ساڵی دابێ، دروست بكرێت.

سۆران كەریمی دەنگدەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هاتووم بەشداری لە پڕۆسەی دەنگداندا دەكەم و دەنگ بەو لایەنە دەدەم كە بۆ چوار ساڵی داهاتوو حكوومەتێكی خزمەتگوزارمان بۆ دادەمەزرێنێت".

ژیان جەباری دەنگدەریش، لای خۆیەوە دەڵێ: "پڕۆسەی دەنگدان، پڕۆسەیەكی دیموكراسییە، هیوام وایە زۆرینەی كوردستانیان بڕۆنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بەو لایەنە بدەن كە دەزانن ئاییندەی نەوەكانیان بۆ دابین دەكات".

دەنگدەرانی كوردستان هیوا دەخوازن چوار ساڵی داهاتوو، حكوومەتێكی زۆر بەهێز هەبێ و، كوردستان لە تەواوی قەیرانەكان دەربازی بێت.

ڕزگار عەلی، برای شەهید، بە ماڵپەڕ فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ: "ئەمڕۆ من كە دەنگ دەدەم، بەو هیوایەم كوردستان بۆ چوار ساڵی ئاییندە پێگەیەكی بەهێزی هەبێت، داوایش لە تەواوی هاووڵاتیان دەكەم دەنگ بەو حیزبە بدەن كە پێگەی كوردستان بەهێز دەكات و خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ نادات".

 

هێڤیار هەڵەبجەیی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار