كۆمسیۆن: تا ئێستا دەنگدان بە ئارامی بەڕێوە دەچێ

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی گوتی، لە سەرتاسەری ھەرێمدا بنكەكانی دەنگدان لە وادەی خۆیدا كراونەتەوە و، تا ئێستایش پڕۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بێ گرفت و بە ئارامی بەڕێوە دەچێت.
كاروان جەلال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات ھەشتی بەیانی لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستاندا بنكەكانی دەنگدان لە وادەی خۆیدا كراونەتەوە و بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە، پرۆسەكە بەڕێوە دەچێت، چونكە پێشتر ئامادەكاریی بۆ كرابوو".
جەلال گوتیشی، تا ئێستا لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگداندا ھیچ گرفتێكیان نەبووە و بە ئارامی بەڕێوە دەچێت، ئومێدیش دەكەن بەو شێوەیە بەردەوام بێت.
بڵند ئیبراھیم




