لە دەڤەری سۆران، خەڵك بە گەرموگوڕییەوە دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان

سۆران -KDP.info- لە سنووری قەزاكانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز، وەك شار و شاشارۆچكەكانی دیكەی كوردستان پرۆسەی هەڵبژاردن دەستی پێكرد و، خەڵك بە لێشاو روویان لە بنكەكانی دەنگدان كردووە.
لەو چوار قەزایەدا، هەموو بنكەكان كراونەتەوە و پێشوازی لە دەنگدەران دەكەن، هاووڵاتیانیش بە شێوەیەكی ئاسایی دەنگ دەدەن و لە سنووری ئەو چوار قەزایەیشدا زیاتر لە 200 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
كامەران حاجی، كە پیاوێكی بەتەمەنە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "دەنگی خۆمان دا، دەنگیشم بەو لیستە دا كە داهاتووی كوردستان دیاری دەكات".
ڕەوشەن محەممەد، كە لە سۆران دەنگی دا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ: "بە ئازادانە دەنگی خۆم دا و داوایش لە هەموو خەڵك دەكەم روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بدەن".
ڕابین شێروانی




