٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر دەنگدانی گشتی دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بەیانی كاتژمێر (8)، بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و، پڕۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر دەستی پێكرد.

هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و، لەم هەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان (3085461) كەس دەتوانن دەنگ بدەن بە (773) بەربژێر بۆ (111) كورسیی پەرلەمانی كوردستان. ژمارەی دەنگدەرانی گشتییش (2911313) كەسە.

 پەیامنێری ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بنكەی دەنگدانی (ئەحمەدی خانی) لە شاری هەولێر، زانیاریی دا: "ئەمڕۆ بەیانی كاتژمێر (8)، بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و، پڕۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر دەستی پێكرد."

 

سەرباز واحید

 

هەواڵی پەیوەندیدار